روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە لە بارەی پشوی شەممە
لەگەڵ نزیک بوونەوەی دەوامی ساڵی تازە کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵى خوێندنى 2018 – 2019، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه كۆپییه‌كى بۆ (خواکوڕک) نێردراوه، ڕای دەگەیێنێت: “ڕۆژى دەستبەکاربوونى مامۆستایان بۆ ئەمساڵى خوێندن، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 6/ 9/ 2018، دەبێت”.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، له‌باره‌ى ڕۆژانى شەممە، کە بە پشوو هەژمار کرابوو، هاتووه: “لەم ساڵى نوێى خوێندندا پشوو نییە و، لە ڕۆژى شەممە تا پێنج شەممە دەوامی فەرمى دەبێت