خامەنەیی لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ڕۆحانی
دوای ئەوەی ئەمریکا ڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە، رۆحانیش لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتبووی دۆخی خراپی دارایی هۆکاری هەلوەشانەوەی رێککەوتنامەکە نیە، لە بەرامبەردا رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامهنهئى، داواى له حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد، “چيديكه ئومێديان به رێككه‌وتنى ناووكى نه‌بێت”.
خامهنهئى داواشى له سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى، حه‌سه‌ن رووحانى كرد، “چيديكه داوا له ئه‌وروپاييه‌كان نه‌كات رێككه‌وتنه‌كه ده‌رباز بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتى: “رێككه‌وتن ئامانجى ئێمه نييه، به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى پارێزگارى له بهرژهوهندييه نيشتيمانييه‌كان ئامانجمانه”.
ئه‌وه‌شى گوت: “ئه‌گه‌ر ئێران بۆى ده‌ربكه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه بهرژهوهندييه نيشتيمانييه‌كانى ناپارێزێت، لێى ده‌كشێته‌وه”.
هۆشداريشى دايه كابينه‌ى حكومه‌تى تاران له بڕواكردن به به‌ڵێنى ئه‌وروپاييه‌كان و گوتى: “به گومانه‌وه لێيان بڕوانن”.
خامهنهئى له باره‌ى ئهمهريكاشهوه، گوتى: “ئه‌مه‌ريكا گفتوگۆى بۆ مانۆڕ و نمايش ده‌وێت”.
دووپاتيشيكرده‌وه، “له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دانووستان له هه‌ر ئاستێكدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا بێسووده”.
ئه‌وه‌شى گوت: “ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت ئێمه يه‌كه‌مجار بچينه دانووستانه‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌رگيز روونادات”.
ئه‌مه‌ريكا، رووسيا، فه‌ره‌نسا، به‌ريتانيا، چين، ئه‌ڵمانيا له ته‌مموزى 2015 رێككه‌وتنێكى ناووكيان له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كردبوو.
له مانگى ته‌مموزى رابردوو، ئه‌مه‌ريكا يه‌كلايه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشێى كرد.
هاوكات ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك سزاى دارايى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
ئيداره‌ى واشنتن له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه رێگرى له هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بكات.
بڕياره سه‌ره‌تاى مانگى نۆڤێمبه‌رى داهاتوو، ئه‌مه‌ريكا له بوارى نهوتيشدا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، واشنتن فشارى خستووه‌ته سه‌ر دۆسته‌كانى له ئه‌وروپا و وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مامه‌ڵه‌يه‌كى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران رابگرن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم