وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوا پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دانوستانەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ پەیوەندی به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه‌وه كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی کە وێنەیەکی بۆ(خواکوڕک)نێردراوە له‌و پەیوەندییە ته‌له‌فۆنییه‌دا كه بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیی كردووە له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و ڕۆڵه‌ی به گرینگ له‌قه‌ڵم داوە هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان پێوه‌ست به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كراوە
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هاوكات ڕۆشنایی خراوەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق دابمه‌زرێ.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە سه‌رۆك بارزانی و مایك پۆمپیۆ جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی ڕاوێژ و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كردووەتەوە