عه‌بدولستار مه‌جید: دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ستدرێژیكردنه بۆسه‌ر مافی هاووڵاتیان
دوای ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان لە رێگای میدیاکایان داوای دواخستنی هەلبژاردنیان کرد، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت “هه‌ر یه‌ك له چوار لایه‌نه ناڕازیه‌كه سه‌رپشكن له‌وه‌ی كه بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بچنه به‌غدا، هاوكات سه‌رباری جه‌خت كردنه‌وه له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات كه رێگری له‌و لایه‌نانه‌ی ناكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوابخه‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا پرۆژه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیان بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق نه‌بینیوه، به‌ڵام چوار لایه‌نه‌كه بڕیاریانداوه پێكه‌وه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له گفتوگۆكانی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن، ئایا ئاماده‌ن وه‌فدی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت یان نا، هه‌روه‌ها چ قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌و دوو حزبه ده‌بێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرایكرد، هه‌ر كام له چوار لایه‌نه ناڕازیه‌كه (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو) ئازادن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بچنه به‌غدا و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق بكه‌ن، “چونكه كه‌سیان كۆت و زنجیر نه‌كراوه”، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری چوار لایه‌نه‌كه هه‌نگاوی هاوبه‌شه له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی دواخستنی، عه‌بدولستار مه‌جید وتی: “به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی به مافی هاوڵاتیان ده‌زانین و هه‌ركه‌س بیه‌وێت ئه‌و واده‌یه بگۆڕێت، “من پێم وایه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر مافێكی هاووڵاتیان”، جیا له‌وه‌ش له پرسی به دامه‌زراوه‌یی كردن‌دا یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كان بریتیه له‌وه‌ی چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت و په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له‌وه‌كرد، كه رێگری له‌و لایه‌نانه ناكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن.