یانه‌ی ریال مه‌درید هێرشبه‌رێكی كڕی.

لە پێگەی رەسمی خۆیەوە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هێنانی ماریانۆ دیازی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسی راگەیاند.”

یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی بۆ هێنانی ماریانۆ دیاز بۆ ماوەی 5ساڵ رێکەوتووین و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە دەکات.
هەروەها یانەکە ئاشکرای کردووە رۆژی هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت و  دواتر لە کاتژمێر 02:30 خولەک پێشکەشی میدیاکان و هاندەران دەکرێت.

بە گوته‌ی رۆژنامەکانیش نرخی هێنانی ئەو یاریزانە 22 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید کەوتووە.

Back to top button