ئه‌وانه‌ی كه‌مخوێنن و ده‌یانه‌وێ كێشی خۆیان دابه‌زێنن با كیوی بخۆن.

نوێترین توێژینەوە و شیکاری زانستی خۆراک ، ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە میوەی (کێوی) یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (c) ، لەھەر ١٠٠ گرامێک بڕی (200) تا (300) ملیگرام ڤیتامینات و بڕێک لە خوێیەکانی (فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و ئاسن ) ی تێدایە.”

بەپێی ئەو توێژینەوەیە دەرکەوتووە کە میوەی (کێوی ) باشترینە بۆ چارەسەری کەم خوێنی وە بەھێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی .
میوەی کێوی بەوەناسراوە چەند یەکەیەکی (پلە )ی گەرمی تێدایە،مەزندەدەکرێت (20) پلەی گەرمی بدات بەلەش و بەوپێیەش سوودێکی زۆری دەبێت بۆدابەزاندنی کێش و لەھەمان کاتدا یارمەتیدەری ئەندامی ھەرس (معیدە)ەشە کە ھەست بە برسێتی کەمتر بکات .
بەشێوەیەکی گشتی (کێوی)تایبەتمەندی زۆر و سوودێکی بەرچاوی ھەیە لە چالاک بوون و زیادکردنی بەرگری لە لەشدا.”

Back to top button