۳۱ـی ئاب ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو
ساڵانه به په‌رۆشه‌وه یادی بۆنه نیشتیمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه وسبهینی ۳۱ـی ئابه باپێکەوە لەم یادە نیشتمانی و نەتەوایەتیە بەشداربین ، من هەموو ساڵێك ئەم یادە بەرز ڕادەگرم و پێشنیاریش ده‌كه‌م هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئابی هه‌موو ساڵێك بكرێته پشووی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان ،
جارێ ۳۱ـی ئاب لای هه‌ندێك که‌س سه‌رچاوه‌کانی ڕوون نیه و نازانن ئایا بۆچی ڕویداوه؟ بۆیه ئه‌و که‌سانه ناتوانن بڵێن ۳۱ـی ئاب هه‌ڵه بو یان ڕاست ! ئهوانهیشی۳۱ـی ئاب پشتی شکاندوون و ده‌ستی وڵات فرۆشی و تاوانی لە بندابڕینەوه ئیتر چۆن گوێ له‌ڕاستیه‌کان ده‌گرن ؟!
ئاخر ۳۱ـی ئاب ڕۆژی سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ،ڕۆژی له گۆرنان و جاشقران و ڕاونانی دزو ڕیشه‌كێشكردنی خیانه‌تكارو ناپاك و خۆفرۆشه‌كانی كوردستان بوو ، ۳۱ـی ئاب رۆژی خه‌بات و ێكۆشان و قوربانیدان بوو له پێناوپاراستن و زیندووكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و كوردبوون ،ئاخر ۳۱ـی ئاب رۆژی ریشه‌كێشكردنی جاشقران بوو ،ئیتر چۆن جاشه‌كان گوێده‌گرن؟! ۳۱ـی ئاب ڕۆژێكی گرنگ و پڕبایه‌خ بوو بۆ خه‌ڵكی سه‌ربلندی هه‌ولێر كه ڕزگاریان بوو له جه‌ورو سته‌می چه‌كداره بێسه‌روبه‌ره‌كانی یه‌كێتی و سوپای پاسداران و ئاخر خه‌ڵكی هه‌ولیر كه‌تبوونه به‌ر ره‌شبگیری كوێرانه‌ی گرتن و كوشتن و زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سه‌رانه لێسه‌ندن له‌لایه‌ن مافیاكانی یه‌كێتی یه‌وه ،ئاخر ڕۆژانی پیش ڕوداوه‌كه‌ی ۳۱ـی ئاب چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیتلاعات و سوپای پاسداران ته‌حه‌كومیان به شاری هه‌ولێره‌وه ده‌كرد .
رۆژانی به‌ر له ۳۱ـی ئاب سلێمانی بووبویه مه‌یدانی چالاكی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له دژی به‌رهه‌لستكاری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وانه ( كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات و حزبی خه‌بات و زه‌حمه‌تكێشان ،كێ ده‌توانێت خۆی له‌و ڕاستیانه بدزێته‌وه كه هێزه‌كانی یه‌كێتی چ ڕۆڵێكیان هه‌بوو له هاوكاریكردنی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئیران ؟!
شه‌وی ۱٦ی ۸ی ۱۹۹٦ یه‌كیتی پێنج هه‌زار چه‌كداری خۆی به پالپشتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران له ئێرانه‌وه هه‌نارده‌ی ناوچه‌ی سیده‌كان كرد، جگە لەوەش سوپای پاسداران و ئیتلاعات چەندین کیلۆمەتر هاتبونە نێوخاکی هەرێمی کوردستان و جبەخانەی گەورەو چەکی قورسی تێدا دامەزراندبوو ،بەڵام پارتی هەڵنەهات و مەردانە خۆی ڕاگرت و چۆکی دانەدا ،وەک چۆن سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رموێت “ئاماده‌ین له‌جه‌نگدا بکوژرێین به‌ڵام هیچ کات ئاماده نین بۆ دوژمنان به چۆکدا بیین”.
یه‌كێتی هه‌موو كارئاسانییه‌كی بۆ ئیتلاعات و سوپای پاسداران ئه‌نجام دابوو ،هاوكات له‌نێوان یه‌كێتی و سوپای پاسدارانیشدا ڕێكه‌وتنێكی سه‌ربازی واژۆ كرابوو بۆ لێدان و پاكتاوكردنی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له كۆیه نیشته‌جێ بوبوون،به‌پێی رێكه‌وتنامه سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و ئیتلاعات و سوپای پاسداران ده‌بووایه ژن و منداڵ و كه‌سوكاری بهرههلستكارانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات قه‌تل و عام بكرێن رازیبوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر پاكتاوكردنی كوردانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ،له‌پێناو ئه‌وه‌دا بوو كه له پشتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان بسڕێته‌وه .
کاتێكیش ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕاستیه‌کانیان بۆ ڕونبووهو بۆیان ده‌رکه‌وت که کۆماری ئیسلامی ئێران سنوری به‌زاندوه‌و ئامانجی پاكتاوكردنی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه له كۆیه‌و هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌وکات گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سوپای عێراق هه‌ڵکرد که له حاڵه‌تێکی وادا بۆی هه‌یه داکۆکی له سنوره‌کانی خۆی بکات .
ئه‌وه‌بوو ڕۆژی ۳۱ ی ئابی ۱۹۹٦ دا سوپای عێراق هێرشی کرد ، کاتێك سوپای ئێران و چه‌کداری ئاخونده‌کان به‌وه‌یان زانی ئه‌ژنۆیان شکاو کلك له‌سه‌ر شان هه‌ڵاتن ، ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی به‌نسیب بوو مێژوی ڕەشی بۆ خۆی تۆمار کرد یەکێت بوو نه‌ك پارتی ، بێ گومان ئه‌وکات ئه‌وانیش که زانیان چیتر پاسداری ئێرانی له ترسی هێرشی سوپای عیراق خۆیان بۆ ناگیرێ و داکۆکیان لێ ناکات پشتیان شکاو به دوای ئاغاکانیاندا کلک له‌سه‌رشان ئاوه‌دیوی ئێران بوون .
خۆزیا نه‌وشیروان مسته‌فا له ژیاندا بمایه ئاخر ئه‌و شایه‌تحاڵی ۳۱ـی ئابی ۱۹۹٦ بوو جگه‌له‌وه‌ش کاتی خۆی ساڵی ۱۹۸۸ ئەندازیارو پیلانداڕێژه‌ری هێنانی پاسداری ئێرانی بو بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ره‌نجام ئه‌و کاره‌ساته مه‌ینه‌تباره‌ی لێکه‌وته‌وه ، ئاواش ئه‌وکات پیلان داڕێژه‌ری ته‌سلیمکردنی سلێمانی و هه‌ولێرو سنوره‌کانی بوو به ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانی ئێران ،تۆمارێکی ڤیدیۆی ” نەوشیروان مستەفا ” هەیە کە دەڵێت : تۆپخانەکانی ئێران ٥۰۰ پێشمەرگەی پارتییان کوشتووە .
۳۱ـی ئاب ڕۆژی ڕزگار بوونی کوردستان بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی ئاخوندەکانی ئیتلاعات و پاسداری کۆماری ئیسلامی ئێران ، ۳۱ـی ئاب ڕۆژی ڕزگاربوون و ئازادکردنی شاری سلێمانی و هەڵەبجەو ڕانیە و پێنجوێن بوو ، ۳۱ـی ئاب رۆژی پاراستنی کوردانی ڕۆژهەڵات بوو لە تیرۆر‌و لە پاکتاو وقەڵاچۆکردن ، ۳۱ـی ئاب پاراستنی شکۆ و هەیبەتی قه‌ڵاو منارەکەی هەولێری سەربەرز بوو ، لەهێزێکی میلیتاری ستەمکارو ناسیونالیزمێکی کوت وکوێر وتاکڕەو ، ۳۱تی ئاب وەرچەرخانێکی مێژووی بوو کە ئەمڕۆو ئایندەمان بنیات دەنێت .