گوته‌بێژی پارتی : پۆستى سه‌رۆك كۆمارده‌بێت نوێنه‌رايه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ۳۰‌ی ئابی۲۰۱۸ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی كۆبویه‌وه.
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات ، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرێسكۆنفرانسێكدا خاڵەكانی ناو كۆبوونەوەكەی بۆ مێدیاكان ئاشكرا كرد، كە پەیوەست بووە بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لە لایەك، لە لایەكی دیكەیش هەوڵدانیان بۆ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لە پێناو وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی كورد، لە پێكهێنانی كابیینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ‌دا.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق مه‌حمود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان گووتی :” ئێمه پۆستى سه‌رۆك كۆمار به هى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانين، له‌گه‌ڵ شيعه و سوننه يه‌كلامان كردووه‌ته‌وه. بۆ خه‌ڵكى كوردستانه، ده‌بێت نوێنه‌رايه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكات، وه‌ك چۆن سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ شيعه‌يه و سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ سوننه‌يه، سه‌رۆك كۆماريش بۆ خه‌ڵكى كوردستانه”.
گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان گوتیشی :” له كوردستانيش به گوێره‌ى چ بنه‌مايه‌ك بێت ئێمه ئاماده‌ين. ئه‌گه‌ر به خاڵ بێت ئێمه له هه‌موو لايه‌نه‌كان خاڵمان زياتره. ئه‌گه‌ر به ئيستحقاق بێت، پشكى ئێمه‌يه. بۆيه ئێمه سوورين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌م ده‌وره‌يه ئه‌و پۆسته بۆ پارتى ديموكراتى كوردستان بێت”.
سه‌باره‌ت به كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق مه‌حمود محه‌مه‌د ده‌ڵێت :” كانديد له كوردستان زۆره، چ له ناو مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى پارتى بێت يان له ناو خه‌ڵكى ديكه بێت”.
له له چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تي كۆماردا ، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئه‌و پۆسته به‌پێی ڕێكه‌وتن دراوه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.