محه‌مه‌د ڕه‌ئوف: ئه‌گه‌ر ته‌زویره‌كه‌ی یه‌كێتی دوباره ببێته‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین
محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له میانی وتوێژێكی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند:” له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م نه‌كرێته كاندیدی هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڕواناكه‌م وه‌ك كاندیدی چوار لایه‌نه‌كه خۆی كاندید بكات.”
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د ڕه‌ئوف گووتی:” هەڵبژاردنی پێشوو بەو دەردە چوو کەبینیمان چۆن ئەو ساختەکاری ئه‌نجام درا ، ئێمه وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه كاتی خۆی یاداشتێكمان دا به كۆمسیۆن باسی ئه‌وه‌مان تێداكردبوو تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه وه ڕێگاكانی ساخته‌كاری دابخرێت به‌ڵام ئه‌وان تائێستا هیچ وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه ،پێش ئه‌وه‌ی بچینه هه‌ڵبژاردن دڵنیابین ته‌زویری جاری پێشوو به‌شێوازی تر دوباره ده‌بێته‌وه ئیتر مانایه‌ك نامێنێته‌وه بچیته هه‌ڵبژاردنێك كه پێش وه‌خت بزانی ساخته‌كاری تێدادهكرێێت.”
هاوكات له میانی وتوێژێكی ڕۆژنامه‌وانی تر بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند” بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوهه‌ڵوێستن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.”
سه‌باره‌ت به چوونی چوار لایه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كیتی محه‌مه‌د ڕه‌وف ده‌ڵێت:” ئه‌و چوار لایه‌نه خۆمان بڕیارمان داوه پێكه‌وه بچینه به‌غداد به‌ڵام بۆ بابه‌ته نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌غداد دژ به‌یه‌ك نه‌بین ده‌توانین لێره له‌كوردستان له‌سه‌ر پره‌نسیبه‌كان ڕێكبكه‌وین و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ئیتر هه‌ر پێویست ناكات به‌یه‌ك وه‌فد بچینه به‌غداد.”
له‌باره‌ی داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان-ه‌وه محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گووتی” داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان هیچ په‌یوه‌ندی ببایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌وه نیه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له ئاست ویستی هاودیدان و مه‌به‌ستی ئێمه نه‌بوو بۆیه به‌مه‌بستی پێداچونه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیه.”
له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟ محه‌مه‌د ڕه‌وف سه‌ركرده له قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: ” هیچ باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌كراوه هاوپه‌یمانی پڕۆژه‌یه‌كه تازه ده‌ستمان پێی كردووه ناوی خوامان لێ هێناوه ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش نه‌كه‌ین ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك ڕه‌وتێكی ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنینه‌وه .”