عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا: ئێمە ئەکتیڤ نین و ھەڵبژاردن بکرێت دەبێ بکەوینە پەلاماردانی یەکتر
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر هه‌وله‌كانی ده‌خاته گه‌ر بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ، ترسی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه كه جارێكی تر ناتوانێت وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۱۲‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ساخته‌كاری ئه‌نجام بدات و متمانه‌ی به ده‌نگده‌ره‌كانی نییه ،دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی خراپه‌و كه‌س كه‌س ناخوێنێته‌وه ،سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ڵێت :” ئیه ئه‌كتیڤ نین “.
عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەگەر بمانەوێ سیستەمی دیموکراسی بەرقەرار بێت، پێویستە ھەڵبژاردن بکەین، چونکە ھەڵبژاردن زەروورەتە بۆ ئەم وڵاتە، بەڵام ئێمە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ھەڵبژاردنمان کردووە، کورسییەکان دیار نین و نازانین حکوومەتی عێراقی بەرەو کوێ دەڕوات، دواتر خەڵکی ئێمە ھیلاکە، ئەگەر ٣٠ی ۹‌ی ۲۰۱۸ ھەڵبژاردن بکرێ و دواتر جارێکی دیکە لە مانگی ١٢ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێ، ئەمە بۆ خۆی خاڵێکی نێگەتیڤە“.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هۆشداریشی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دا و گووتی: ”ئێمە ئەکتیڤ نین و بارودۆخی ناوخۆی میڵەتەکەمان باش نییە، ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێت دەبێ بکەوینە پەلاماردانی یەکتر و یەکتری ناشیرین بکەین، بۆ ئەوەی دەنگێکی زیاتر بھێنین، بێگومان ئەمەش لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، پەرش و بڵاو دەکات”.
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا گوتیشی: ”میڵەتەکەمان لە بارودۆخێکی ناھەموار دایە، پێویستە ھەموومان لە بەغدا یەکدەنگ و یەکگرتوو بین، باشترە جارێ ئێمە بەغدا مسۆگەر بکەین، ھەروەھا زۆر قسە لەسەر تۆماری دەنگدەران دەکرێت، پێویستە ئەوەش پێداچوونەوەی لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی سیقەیەک لای لایەنە سیاسییەکان دروست بکات، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەم باردوخە تێپەڕینین”.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت: “تا ئێستا نێوماڵی خۆمان ڕێک نەخستووەتەوە، بۆیە ئەگەر ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، پێم وا نییە گۆڕانکاری لەم بارودۆخەکەدا بکات، چونکە باشترە بەکۆی پڕۆسەکەدا بچینەوە و ڕێکی بخەینەوە، بۆ ئەوەی سیقەی زیاتر دروست ببێت و دیموکراسی لە وڵاتی ئێمەدا ھەر ناو نەبێت، بەڵکوو ناوەڕۆکیش بێت، بۆیە من پێموایە ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێت، زیاتر زەرەری لێ دەکەین و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانمانەوە نەک دۆستایەتی”.
سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هاوشیوه‌ی سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی گووتی : ”ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت، یەکێتی وەک لایەنێکی سیاسیی بەھێز ھاوشێوەی حزبەکانی دیکە بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بێگومان چاوەڕێی ئەوە دەکەین، کورسییەکانمان زیاد بکات و دەمانەوێ ڕکابەری زۆربەیی لایەنە سیاسییەکان بکەین”.