لیستەکەی هادی عامری بۆ ماكگۆرك: هه‌ر حكوومه‌تێك ئەمریکا دروستى بكات به دوو مانگ ده‌یڕووخێ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ برێت مەگۆرک سەردانی هادی عامری کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ى، سه‌رۆكى فه‌تح، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ماكگۆرك، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئه‌مریكاى له‌پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر حكوومه‌تێك ئێوه دروستبى بكه‌ن، به‌دوو مانگ ده‌یڕووخێنن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه، كه هادى عامرى، سه‌رۆكى لیستى فه‌تح، له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، پێی ڕاگه‌یاندووه، ڕازی نابن ئه‌مریكا له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ده‌ستوه‌ربداته نێو كاروباره‌كانه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، عامرى جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه به ماكگۆركى گوتووه، هه‌ر حكوومه‌تێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێكبهێندرێت “به‌دو مانگ ده‌یڕووخێنین”.
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، هه‌وڵه‌كانى هه‌ردوو به‌ره‌ى عه‌بادی و سه‌در و مالیكی و عامرى به‌پشتیوانى ئه‌مریكا و ئێران بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، چڕ بووه‌ته‌وه