ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ عیراق و سوریا ئاشكرا ده‌كات

 

دوی ئه‌وه‌ی داعش به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی كوردستان و سوریاو عێراقی داگیركرد, هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش دامه‌زرا ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی ھێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیان دژ به‌ داعش له‌ عێراق و سوریا كوژراون، گه‌یشتووه‌ته‌ ھه‌زار و 61كه‌س.
له‌ راپۆرتێكدا ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ نێوان مانگی ئابی ساڵی 2014 تا كۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، 29 ھه‌زار و 920 ھێرشی ئاسمانیان دژ به‌ حه‌شارگه‌كانی داعش له‌ عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و ھێرشانه‌دا، لانیكه‌م ھه‌زارو 61 مه‌ده‌نی كوژراون.
له‌ ساڵی 2014دا، ئه‌مریكا ھاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ عێراق و سوریا پێكهێنابوو كه‌ ٦٠ وڵات له‌خۆده‌گرێت.

Back to top button