ناتۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر مه‌ترسی هه‌یه له عێراق, بۆیه هێز ده‌نێرینه عێراق
دوای ئه‌وه‌ی جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان رووی له زیاد بوونكرد, فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق هۆشداری ده‌دات, رایده‌گه‌یه‌نێت، 500 سه‌ربازی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتییه‌كه بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت، هاوكات ده‌لێت تیرر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ماون له عێراق.
جه‌نه‌رال دانی فۆرتین، فه‌رمانده‌ی كه‌نه‌دی له هێزه‌كانی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له عێراق، راگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازانه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ده‌گه‌نه عێراق.
فه‌رمانده‌كه‌ی ناتۆ هۆشدارییش له هه‌ڕه‌شه نهێنییه‌كانی تیرۆریستان ده‌دات، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی ناتۆ درووست كردووه.
ئه‌و جه‌نه‌راله له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “گڵۆباڵ نیوز” گوتی: “نیوه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ناتۆ كه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت كه‌نه‌دین”.
گوتیشی: “یه‌كه‌م ئاسته‌نگی ئێمه ئه‌وه‌یه، له پێداویستی راسته‌قینه‌ی عێراقییه‌كان تێبگه‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان پێمان وایه پێویستییان به چییه”.
دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، داعش چیدیكه توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه، كۆنتڕۆڵی رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی بكات و ناتوانێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌وره و ئاڵۆزیش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه‌كه كۆتاییان هاتووه.