ئێران : ناهێلین یه‌ك پشكه نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو له گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێت
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن رحانی هه‌ڕه‌شی داخستنی گه‌رووی هورمزی كرد, ئه‌مڕۆ سوپاسالاری ئێران هۆشداری له ئه‌گه‌ری رێگریكردن له نه‌وتی ئێران له گه‌رووی هورمزی دا و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێگه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران نه‌درێت، ئه‌وا باجه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانی دیكه زۆر قورس ده‌بێت.
محه‌مه‌د باقری، سوپا سالاری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باقری گوتی: “هه‌ر كاتێك رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه كرا، ئه‌وا ئه‌و ده‌روازه ئاوییه بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش شوێنێكی ئارام نابێت و رێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هیچ وڵاتێكی دیكه له‌و گه‌رووه نادرێت”.
دوای ئه‌وه‌ی واشنتن كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانی‌دا، كه به‌ر له مانگێك وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغ سزاكانی سه‌ر مامه‌ڵه بانكییه‌كانی ئێران كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كه ده‌كاته دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه، دووه‌م قۆناغی سزاكانی سه‌ر تاران له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێ كردن، كه گرنگترینیان رێگریكردنه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ش له‌سه‌ر ئێران دیاریكراون، به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه به‌رپرسانی تاران له‌ئه‌گه‌ری رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رێگه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران گیرا رێگه به هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه ناده‌ن نه‌وته‌كه‌یان له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێرانیش هه‌رچه‌نده ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن، به‌ڵام بوونه‌ته فشارێكی گه‌وره‌ش بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو بۆئه‌وه‌ی له‌جیاتی گه‌رووی هورمز به‌دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێن.