حه‌یده‌ر عه‌بادی: راوێژكاری ئاسایشی نیشتمان له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رتادا فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر ی عه‌بادی هاوپه‌یمان بوو به‌ڵام له‌ ماینه‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌ فالح قه‌یاز له‌ لیسته‌كه‌ی عه‌بادی جیا بوویه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی ناكۆكی نێوان ئه‌و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوه‌ ته‌واو بووی عێراق, حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند فالح فه‌یاز به‌ فرمانی 286 له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی دوور كه‌وتۆته‌وه‌ ئێستا كاری سیاسی ده‌كات, ئه‌مه‌ش پێشه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی رێنمایه‌كانی ئێمه‌ روونه‌ ئه‌وانه‌ی پۆسته‌كه‌یان هه‌ستیاره‌ نابێت سیاسیه‌ت, بیه‌ بڕیارمان دا به‌ دوورستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئاسایشی نیشتمانی و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی .

Back to top button