‌وەزیری دارایی و ئابووری به‌لێنی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی ده‌دات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد, وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هاوكاری دارایی بەڵێندەری پڕۆژەی بە جووت سایدكردنی چوار قوڕنە _خەلەكان بكات، هەروەها بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی 600 منداڵی دا كە تووشی نەخۆشی شەكرەبوون.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەی بۆ خواكوڕك ناردووە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەگەڵ فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ لە سلێمانی و فەرمانگەی تەندروستی و ژمارەیەك بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبوەوە.

لەسەرەتادا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە سلێمانی كۆبوونەوەیەك فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگاكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامدرا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت گوێی لە داواكاریی فەرمانگاكان گرت و لە چوار چێوەی وەزارەتی كشتوكاڵ بەڵێنی چارەسەركردنیدا، هەروەها بڕیاریدا بە بەداتابەیسكردنی تۆماری زەوی و زاری سلێمانی بەشەكانی.

پاشان رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی چاوی كەوت بە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و چین و توێژەكان لە پێناو چاسەرەكردنی گرفتەكانیان لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێكی فەرمانگاكانی وەزارەتی دارایی ئابووری لە سلێمانیش كۆبوەوە بۆ باشتر رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و هەروەها بەڵێندەری پڕۆژەی بە جووت سایدكردنی چوار قوڕنە _خەلەكانی بینی، وەزیری دارایی و ئابووری پێی راگەیاند كە وەزارەتی دارایی هاوكاری دەكات بۆ ئەوەی لە كەمترین ماوەدا پڕۆژەكە تەواو بكرێت.

هەروەها لەگەڵ دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبوەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەیەتی لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی 600 منداڵیدا كە تووشی نەخۆشی شەكرەبوون.

Back to top button