ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییەکەی بارزانی و پۆمپیۆ بڵاوکردەوە

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆك بارزانی یه‌وه‌ كرد, ئه‌مڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بارزانی و مایک پۆمپیۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کردووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا رایگەیاندووە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرۆسەیەکی عێراقییە کە دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتیی دەستووری بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆمپیۆ جەختیکردووەتەوە، کە ئەمریکا هیواخوازە حکومەتێکی بەهێز ببینێت کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەخۆ و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 29-8-2018 مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پەیوەندی به‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ كرد.

رۆژی 14ی ئەم مانگەش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ پێگه‌یشت.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

وەزیری دەرەوە میکائیل ر. پۆمپیۆ دوێنێ قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ گفتوگۆکردنی پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە فراوانی. ئەو (پۆمپیۆ) جەختیکردەوە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرۆسەیەکی عێراقییە کە دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتیی دەستووری بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت. وەزیر پۆمپیۆ جەختیکردەوە کە ئەمریکا هیواخوازە حکومەتێکی بەهێز ببینێت کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەخۆ و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.

Back to top button