وەزارەتی پەروەردە پشووی رۆژانی شەممەی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ روونکردنەوە دەدات

 

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی رۆژانی شەممە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ناکرێ ئەو رۆژە بکرێتە پشوو چونکە قوتابییان زەرەرمەند دەبن. دەشڵێت، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کارکردن لەسەر لابردنی پاشەکەوتی مووچە بە یەکجاری.

دەقی روونکردنەوەکە:

سەبارەت بە پشووی رۆژانی شەممە پێویستە روونیبکەینەوە کە:

یەکەم: بەپێی یاسایی وەزارەتی پەروەردە ناکرێت رۆژانی شەممە بکرێتە پشووی هەمیشەیی و ئەو بڕیارەی کە تەنها بۆ ساڵی رابردووی خوێندن درا، پەیوەندی بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.

دووەم: بەپێی ساڵنامەی خوێندن، ناکرێت رۆژی شەممە پشوو (ئۆف) بێت چونکە ناهاوسەنگی لە بەشە وانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆی کەمی کات لە تەواوکردنی پڕۆگرامەکان، بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندی سەرەکی دەبن لەڕووی زانستییەوە.

سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.

Back to top button