فه‌یسبووك نوێكاری له‌ (په‌خشی راسته‌وخۆی) ده‌كات

خواكوڕك

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19/10/2016 كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی له‌ په‌خشی راسته‌وخۆی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك زیادكردووه‌.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ پەخشی ڕاستەوخۆکەیە و لەمەوپاش ئەو کەسانەی پەیجی پشتڕاستکراو (Verified)ی فەیسبووکیان ھەیە، دەتوانن کاتی پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ ھەوادارانیان دیاری بکەن، بۆ نموونە: ئەگەر دوای ھەفتەیەک ویستیان پەخشی ڕاستەوخۆ بکەنەوە، پێش ھەفتەیەک لە کاتی دەستپێکردنی پەخشەکە، دەتوانن کاتەکەی دیاری بکەن، بەمەش فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری، ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت، کە پەیجەکەیان لایک کردووە و پێیان دەڵێت، کە ھەفتەیەکی دیکە، ئەو پەیجە پەخشی ڕاستەوخۆ دەکاتەوە.

دوای زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی بەکارھێنەرانی ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان لەسەر تەلەفزیۆنی ئەپڵ و کرۆمکاست، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌ دووه‌م نوێكاری داده‌نرێت كه‌له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجامدرابێت، بەڵام ئەو تایبەتمەندییە تەنیا بۆ پەیجەکانە و بە ھیچ ھەژمارێک بەردەست نییە.

Back to top button