له باره‌ی پشووی رۆژی شه‌ممه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه ده‌دات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سێ خاڵی له باره‌ی نه‌مانی “پشووی شه‌ممه” بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و له ساڵی رابردووش پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.”
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
“ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى پەروەردە
سەبارەت بە پشووى ڕۆژانى شەممە پێویستە ڕوونى بکەینەوە کە:
یەکەم: بە پێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.
دووەم: بە پێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت ڕۆژى شەممە پشوو (ئۆف) بێت چونکە ناهاوسەنگى لە بەشەوانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان و بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لە ڕووى زانستییەوە.
سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.
وەزارەتى پەروەردە
30/8/2018”