جێنشینی رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید داوای درێسی ژماره 7 ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی ماریانۆ دیاز داوای درێسی ژماره 7ـی ریال مه‌درید كردووه كه پێشتر كریستیانۆ بۆ ماوه‌ی 8 وه‌رز ئه‌م درێسه‌ی له ریال مه‌درید پۆشیوه و نزیكه له وه‌رگرتنی ئه‌م درێسه و ده‌بێته جێنشینی رۆناڵدۆ له مه‌درید.”
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، به‌رپرسان و ده‌سته‌ی هونه‌ری ریال مه‌درید ژماره‌كانی (23، 15، 16)ـیان بۆ ماریانۆ دیاز پێشنیار كردووه، به‌ڵام ئه‌و به پۆشینی هیچ كامێك له‌م درێسانه رازی نییه.
ماریانۆ دیازی 25 ساڵ، پێشتر درێسی ژماره 18ـی له ریال مه‌درید پۆشیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له 14 یاری، 5 گۆڵی كردووه، دواتر له هاوینی 2017 به 8 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیۆن، له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه له 48 یاری 21 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.
ماریانۆ دیاز شه‌وی رابردوو به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید و له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا بۆ پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه خه‌ون به پۆشینی درێسی ژماره 7ـی كریستیانۆ ده‌بینێت.