بزانە سەرۆكی فەرەنسا چۆن باسی هێرشەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات

خواكوڕك

لە گوتارێكی دا لەكۆبوونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا ستایشی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد و گوتی “دەبێت لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ بە هەموو شێوەیەک هەوڵی کەمکردنەوەی زیانە مرۆییەکان بدەین”.

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش زۆر بوێرانە شەڕ دەکەن. دەشڵێت “داعش بەنیازبوو ئێزدییەکان، شەبەک، مەسیحییەکان و کورد ئەوەی هاوڕایان نەبوو لەنێوببات”.

فرانسوا ئۆلاند دەشڵێت “شەڕی موسڵ لەڕووی سەربازییەوە درێژ دەبێت”.

Back to top button