برێت مه‌كگۆرگ وه‌ڵامی هادی عامری ده‌داته‌وه.
له باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح، برێت مه‌كگۆرگ، روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت.” به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ عامری كۆنه‌بوومه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییكمان پێكه‌وه نه‌بووه.”
پاش ئه‌وه‌ی لیستی هاوپەیمانی فەتح راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژەیان به‌وه‌كردبوو.”کە هادی عامری سەرۆکی لیستەکە لەگەڵ برێت ماکگۆرک کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە کە هەموو دەستتێوەردانێکی ئەمریکا لە عێراق رەتدەکەنەوە و قبوڵی ناكه‌ین.”
لەوبارەیەوە و دوابه‌دوای لێدوانه‌كه، راسته‌وخۆ، (برێت ماکگۆرک) لە تویتەری خۆیەوە ئەو هەواڵەی رەتکردەوەو گوتی.” ئەم کۆبوونەوەیەو چەندین کۆبوونەوەی تر کە لەمیدیاکانی عێراقەوە باسی لێدەکرێت، بەهیچ شێوەیەک رووینەداوە”.