لیژنه‌ی باڵای فتوا له‌هه‌رێم ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه‌یی حه‌رامكرد.
لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات.” نابێت له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى هاوڵاتیان له به‌شداریكردنى له كڕینى كه‌لوپه‌ل و زیادكردنه ئاشكراكانى حكومه‌ت(المزایده العلنیه )، پاره وه‌ربگیرێت و رایده‌گه‌ینێت ئه‌و كاره رێگایه‌كه بۆ ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى له موڵكى حكومه‌ت.”
به‌گوێره‌ی فه‌توای ژماره (10) ساڵی (2018) كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتوه.” كه لیژنه‌ی باڵای فه‌توا ئاشكرای ده‌كات، له‌باره‌ى كڕینه‌وه‌ى مافى به‌شداربووان له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌یان له به‌شداریكردنیان له‌و جۆره زیادكردنانهى كه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ فرۆشتنى كه‌لوپه‌ل و موڵكه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات، لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم به‌ڕه‌سمى ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ى “حه‌رامكرد”.
لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندوه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شداری ده‌كه‌ن له موزایهدهكهو دواتر به‌رامبه‌ر بڕێك پاره ده‌كشێنه‌وه، هیچ مافێكیان بۆ جێگیر نه‌بووه‌و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى شه‌رعیش نه‌كراوه تا ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها به‌خشینى پاره به به‌شداربووان له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌یان له موزایه‌ده‌كه زیانى زۆر به دارایى گشتى ده‌گه‌یه‌نێت و موزایه‌ده‌كه كێبڕكێى تیانامێنێت.
لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم،ئه‌وه‌شی خستۆته روو، رێگه‌یه‌كه بۆ گه‌نده‌ڵى ریشوه‌ت خوادن و چه‌ندین كارى نادروستى دیكه، بۆیه حه‌رامه هاوڵاتیان ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.