وه‌زیری دارایی چاره‌سه‌ری 600 منداڵی توشبووی به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌كات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی بەڵێنی داوە چارەسەری 600 منداڵی تووش بوو بە نەخۆشی شەكرە بکات.”

بەگویرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە دوێنێ پێنج شەممە بڵاویکردووەتەوە تیایادا هاتووە” كه‌ (رێباز حەملان) وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ فەرمانگاكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ لە سلێمانی و فەرمانگەی تەندروستی و ژمارەیەك بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبووەتەوە.”

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی بەڵێنی بە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوە، چارەسەری نەخۆشی 600 منداڵ بكات كە تووشی نەخۆشی شەكرە بوون.

Back to top button