ئهزانن له یهك خولهكدا چی روودهدات.؟
ڕەنگە زۆرجار ئێمەی مرۆڤ هەر تەنها ئەوەندە ببینین كە چاومان دەیبنێت، بەڵام ئاگاداری ئەوە نین كە لەبوونەوەردا دەگوزەرێت لەهەموو ڕوەكانەوە.”
ڕۆژانەو تەنیا لەماوەیەی یەك خولەكدا چەندین ڕووداو ڕوودەدەن، بەبێ ئەوەی ئێمە هەستیان پێبكەین و بیانبینین و تەنانەت هەستیشیان پێبكەین به نموونه:-
-لەهەموو جیهانداو تەنیا لەماوەی یەك خولەكدا، پێنج بوومەلەرزە ڕودەدەن.
-لەیەك خولەكدا (360) جار هەورە بروسكە دەیدات لەزەوی.
-لەهەموو جیهانداو لەماوەی یەك خولەكدا، (250) منداڵ لەدایك دەبن كە لەو ژمارەیە (113) یان بەلاوازی و هەژاری لەدایك دەبن و (15)شیان كەموكوڕی جەستەیان هەیە.
-مرۆڤەكان لەماوەی تەنیا یەك خولەكدا (55) هەزار بەرمیل نەوت بەكاردەهێنن.
-لەسەر زەوی و تەنیا لەیەك خولەكدا نزیكەی 18 ملیار تۆن ئاو دەبێتە هەڵم.
-مرۆڤ لەیەك خولەكدا (12) جار چاو دەتروكێنێت.
-لەئەمریكا بەهۆی توندوتیژییەوە، لەماوەی یەك خولەكدا سێ تاوان ئەنجامدەدرێن.
-تەنیا لەماوەی یەك خولەكدا (1800) ئەستێرە دەتەقنەوە.
-لەهەموو جیهانداو لەماوەی یەك خولەكدا (107) كەس دەمرن.
-لەهەموو جیهانداو لەیەك خولەكدا (18) منداڵ بەهۆی برسێتیەوە دەمرن.