بۆچی دهگوترێ به زووترین كات بهردی گورچیله له ناو ببهن.؟
لێكۆڵەرانی چینی داوایان كردووە، ئەو كەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە هەوڵ بدەن بەڕێگەی جۆراو جۆر بەردەكانیان لەناو ببەن.”
گۆڤاری ئەمریكی بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە ئەنجامی توێژینەوەیەكی چینی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا هاتووە، توێژەرانی ئەو ووڵاتە داوا دەكەن ئەو كەسانەی بەردیان لەنێو گورچیلەدا هەیە هەوڵ بدەن بەڕێگە جیاجیاكان بەردەكان لەنێو گورچیلەكانیان لەناو ببەن، چونكە ڕەنگە دواتر كاریگەری لەسەر تووش بوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ هەبێت.”
توێژەرە چینیەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر (3.5) ملیۆن نەخۆشی گورچیلە ئەنجامداوەو گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ڕێژەی (19%) ی ئەو كەسانەی تووشی بەردی گورچیلە هاتوون دواتر مەترسی تووش بوونیان بەنەخۆشییەكانی دڵ و خوێن و جەڵتەی مێشك لەسەر دروست بووە.