فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەمیس خەنجەردهكرا
دوێنێ پێنجشەممە ٣٠ی ٨ی ٢٠١٨ به پێی بڕیاری ژمارە ٢٨٨ لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا – نەزاھەوە، بە واژووی قازی (محەمەد ئیبراھیم خەلیل) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر ئەلعیساوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی میحوەری وەتەنیی دەرکراوە.
خەمیس خەنجەر بەپێی ماددەکانی ٤٣٠ و ٤٣١ی یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەغدای دەستەی نەزاھەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە گشتاندن بۆ فهرمانی دهستگیركردنهكه كراوه كه هێزهكانی ئاسایش و پۆلیسی عیراقی دهستگیری بكهن.