دۆخی خانه‌قین خراپه و خه‌لك خانووه‌كانیان جێده‌هێڵن
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ڕایگه‌یاند” دۆخی خانه‌قین زۆر خراپه، له لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و له لایه‌كیش داعش كرده‌وه توندوتیژی و رفاندن و تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت كورده‌كان، بۆیه دۆخی خه‌ڵكی زۆر خراپه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به پارێزراوی ناكه‌ن، دانیشتوانی خانه‌قین ناچار به هه‌لهاتن بوون”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین گووتیشی “به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌ن ۲۰۰ ماڵ له دوای ڕووداوه‌كانی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە له خانه‌قین ڕایان كردووه و خانووه‌كانیان جێهێشتووه، چونكه ناتوانن به‌و شێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه درێژه به ژیان بده‌ن.”
ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ده‌شڵێت: “خه‌ڵكی خانه‌قین یه‌ك ئومێدیان ماوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا ڕێككه‌وتن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه و جارێكی دیكه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، بۆیه خه‌ڵك هه‌مووی چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن.”
قه‌زای خانه‌قین /۱۵۵ كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه/ یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به “ئازادى عێراق” زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.