ریال مهدرید یاریزانێكی تری فرۆشت.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرەسمی چوونی هێرشبەری لاوی یانەکەی بۆرخا مایۆڕاڵی بۆ یانەی لیڤانتی ئیسپانی راگەیاند.”
یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە لەگەڵ یانەی لیڤانتی رێکەوتووین بۆ چوونی بۆرخا مایۆڕاڵ بۆ ئەو یانەیەو چوونیشی بە خواستنە بۆ ماوەی وەرزێک و هەتا ٣٠-٦- ٢٠١٨.
یانەی لیڤانتیش لە پێگەی رەسمی خۆیەوە هێنانی بۆرخا مایۆڕاڵی راگەیاندووەو درێسی بەو یاریزانەش داوە.
دوای هاتنی ماریانۆ دیاز، بۆرخا مایۆڕاڵ هیچ دەرفەتێکی بۆ یاریکردن لە یانەی ریاڵ مەدرید نەماو بڕیاریدا ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.