به‌ڤیدیۆ: حه‌له‌ب دوای بۆردومانه‌كانی سوریا و روسیا

خواكوڕك
وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی فرانس پرێس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌تی شاری حه‌له‌ب ده‌گرێت دوای 8 كاتژمێری به‌رده‌وام له بۆردومانكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی روسیا.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا وێرانه‌یه‌كی ته‌واو ده‌رده‌كه‌وێت، له شارێكی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌چێت كه چه‌ندین ساڵ جه‌نگی تێدا به‌رده‌وام بووبێت.
دوای نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئئاوا و ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له‌نێوان زلهێزه‌كاندا، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا و سوریا له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌و شاره‌یان وێران كرد و سه‌دان هاوڵاتیان تیادا شه‌هید و بریندار كرد.