رۆناڵدۆ تورهیه و راهێنهری یوڤیش باس له توڕهبوونی دهكات.

ئەلێگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا،رایدەگەیەنێت رۆناڵدۆ توڕەیە بەهۆی ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە باشترین یاریزانی ئەو کیشوەرە دیاریان نەکردووە.”
پاش ئهوهی شەوی پێنج شەممە لە شاری مۆناکۆی فەرەنسی لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید بووە باشترین یاریزانی ئەوروپا توانی پێش رۆناڵدۆ بکەوێت، بەڵام رۆناڵدۆ تەنها خەڵاتی باشترین هێرشبەری ئەوروپای پێدراو ئامادەی ئاهەنگەکەش نەبوو.
ئەلێگری زیاتر باسی ئهوهشی كردووه.” كه رۆناڵدۆ توڕەیە چونکە بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری نەکراوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە، لە پاش ئەوەی ئەو یاریزانە ئاستێکی مەزنی لە وەرزی رابردوو پێشکەش کرد، بەڵام ئەوە وەکو بژاردەیەکی کەسی دەمێنێتەوەو دەبێت رێزی لێبگیرێت.