گه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره‌ت هه‌یه‌ رۆژانه‌ باده‌م بخۆ بزانه‌ بۆ.؟

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە رۆژانە بادەم وەكو چارەسەرێك بۆ رێكخستنی رێژەی شەكر لەخوێندا بەكاربهێنن.”

ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دوای ئەوەی ئەو خواردنانە دەخۆن كە كاربۆهایدراتی تێدایە وەكو نان، ئاستی شەكر لەخوێنیاندا بەشێوەیەكی خێرا بەرزدەبێتەوەو دواتر ئاستی شەكرەكە بەشێوەیەكی خێرا دادەبەزێت، بەڵام بادەم رێژەی شەكر لەخوێندا رێكدەخات و بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك، هەركاتێك ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە لەدوای نانخواردن بڕێكی باش بادەم بخۆن، ئەگەری بەرزبوونەوەو دابەزینی رێژەی شەكر لەخوێنیاندا كەمدەبێتەوە.”

هەروەها بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك، بادەم چەورییەكان لە لەشدا دەتوێنێتەوەو چارەسەرێكی باشە بۆ دابەزاندنی كێش.
سوودەكانی‌ بادەم پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە رۆژانە بادەم وەكو چارەسەرێك بۆ رێكخستنی رێژەی شەكر لەخوێندا بەكاربهێنن.

Back to top button