پێنج هۆكاری سه‌ره‌كی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك بزانه‌.

پزیشكەكانی شارەزا لەبواری جەڵتە ئەوەیان راگەیاند، زۆربەی ئەو كەسانەی كە دووچاری جەڵتەی مێشك دەبنەوە بە رێژەی (80%) لەسەر ئاستی جیهان ئەوە پێنج هۆكاری سەرەكی هەن كە دەبنە هۆی توشبوون بەنەخۆشی جەڵتەی مێشك، كە ئەمانەش گرنگترین هۆكارن بۆ تووش بوون بەم نەخۆشیە.”

بەپێی دواین توێژینەوەی پزیشكی دەربارەی هۆكارەكانی توش بوون بە جەڵتەی مێشك لەلایەن پزیشكەكانەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كەهەریەك لەهۆكارەكانی (بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن) و (جگەرەكێشان) و (زیادبوونی رێژەی چەوری) بەتایبەتی لەناوچەی سك و (بەكاربردنی خواردنی ناتەندروست) و (جولەی كەم) ئەمانە هۆكاری سەرەكین بۆ تووش بوون بە نەخۆشی جەڵتەی مێشك.
ئەمەش لەكاتێكدا بوو لەئەنجامی توێژینەوەكەدا پزیشكەكان هەڵسان بەبەراوردكردنی سێ هەزار كەسی توشبوو بە نەخۆشی جەڵتەی مێشك لەگەڵ سێ هەزار كەسی تەندروست و دوور لەم نەخۆشیە لەئەنجامدا بۆیان دەركەوت كە بەرێژەی (250%) بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارێكی سەرەكیە بۆ تووش بوون بە جەڵتەی مێشك جگە لە هۆكارەكانی تریش كە دەورێكی كاریگەریان هەیە لەسەر تووش بوون بەم جەڵتەیە.
لەلایەكی تر ئاماژەیان بەوەدا كە هەڵچوونی دەروونی و خەمۆكی و نەخۆشی دڵ ئەمانەش هۆكارن بۆ تووش بوون بە جەڵتەی مێشك، بەڵام پێنج هۆكارەكەی سەرەوە پزیشكەكان دووپاتیان كردەوە كە پێویستە مرۆڤ بەردەوام خۆیان لێ بپارێزێت بۆ دووربوون لەم جەڵتەیە.

Back to top button