وه‌فدێكی باڵای سونه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن.
بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك مه‌سعود بارزانی، به‌مه‌به‌ستی هاوپه‌یمانی و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، ئەیاد عەلاوی، سەلیم جبوری و ساڵح موتڵەگ گەیشتنە ھەولێر.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵیه‌كان، شاندێكی باڵای ھاوپەیمانی وەتەنیە كە پێكھاتووە لە، ئەیاد عەلاوی، سەلیم جبوری و ساڵح موتڵەگ گەیشتنە ھەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، لەبارەی پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتووی عێراق گفتوگۆبكەن.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ماوەیەكە، ھاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق، لەبارەی گفتوگۆكانی پێكھێنانی حكومەتەوە، سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، ئەمڕۆش چەند شاندێكی لایەنە عێراقییەكان بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ھەولێر و سلێمانیان كردوه.”