پاش هاتنی قاسم سولێمانی بۆ سلێمانی یه‌كێتی هه‌وڵی پاشه‌كشه‌كردن ده‌دا له‌ پارتی

پاش هاتنی قاسم سولێمانی بۆ شاری سلێمانی و هه‌ره‌شه‌كردن له‌ یه‌كێتی ، ئه‌م حزبه‌ هه‌وڵی پاشه‌ كشه‌ كردن ده‌دات له‌ پارتی و هه‌وڵده‌دات له‌ به‌ره‌ی ئێران نزیك ببێته‌وه‌، خۆی یه‌كڵای بكاته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پارتی ده‌لێت، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایی سێ پرانسیپ به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ سازش له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی بكات، چونكه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی پارتی گه‌لی كوردستانه‌ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌كانی عێراق”.

ئه‌مرۆ شاندێكی میحوەری وەتەنی سوننەكان كه‌ نزیكن له‌ ئێران سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان كردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌، ئامانجی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بوو، كە دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قوتیبە جبووری ئەندامی شاندی میحوەر وەتەنی سوننەكان‌و نەرمین عوسمان ئەندامی شاندی یەكێتی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو، رایانگه‌یاند”هەردوولا بڕیاریاندا، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ كاری داهاتوویان لەناو پەرلەمان و لەدەرەوەی پەرلەمانیش پێكبهێنن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ یه‌كێتی هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر داوایی قاسم سولێمانی به‌ته‌واوه‌تی خۆی له‌ پارتی دووربخاته‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وندی ئێران له‌ عێراق و به‌ره‌كانی ئێران به‌ته‌واوی خۆی یه‌كڵا بكاته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پارتی ده‌لێت، كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ كاڵایی به‌رژه‌وه‌ندی میحوه‌ره‌كانی ناو عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مایی سێ پره‌نسپ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌شداری له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات بۆ ئێمه‌ش گرینگه‌ كه‌ هه‌موو حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان كار بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر هێزێكیش بیه‌وێت باڵانسی محوه‌ره‌كان له‌په‌راوێزی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئێران و ئه‌مریكا خۆی یه‌كلا بكاته‌وة، ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆیه‌تی به‌ڵام بۆ ئێمه‌ ئه‌وله‌ویه‌ت گه‌لی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیه‌تی نه‌ك محوه‌ره‌كانی ناو پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق”.

Back to top button