ئاڵا ئه‌سه‌دی ئه‌ندامی شاندی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی یه
ئاڵا تاڵه‌بانی ناسراو به ئاڵا ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق وئەندامی سڕکراوی سەرکردایەتیی یەکێتیی كه‌شانازی به خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌كات و هه‌وڵی هێشتنه‌وی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ئه‌دات ،ئه‌ندامی شاندێكی عه‌ره‌بی سوننه‌كانه بۆ دانوستاندن له باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق .
ئه‌مرۆ شه‌ممه ۱ی۹ی ۲۰۱۸ شاندێکی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی،لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق به مه‌به‌ستی گفتوگۆ‌و دانوستاندن سه‌ردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی كرد،
له‌ناوشانده‌كه‌ی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی ، ئالا تاڵه‌بانی ئەندامی سڕکراوی سەرکردایەتی یەکێتی و ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ئاماده‌گی هه‌یه و وەک ئەندامێکی شاندە عەرەبییەکە سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە.
ئاڵا تاڵه‌بانی یه‌كیك بوو له‌و خیانه‌تكارانه‌ی كه ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره و كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتویان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد ،به‌مه‌ش له %۵۰ خاك و له %۷۵ داهاتی كوردستان داگیركرا .
ئالا تاڵه‌بانی رۆژی ۱۲‌ی ۵ی ۲۰۱۸ له هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدای عه‌ره‌به‌كان بوو ، پیشتریش له كه‌نالێكی عه‌ره‌بی عێراقی رایگه‌یاندبوو ” كه هۆزی تاڵه‌بانیه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ربه هۆزی به‌نی ئه‌سه‌دی خواروی عێراق و شیعه مه‌زهه‌ب بوون .