به‌غدا عەلی سنێد سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسربه‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له ئێران تیرۆر كرا
شەوی هەینی ۳۱‌ی ئابی۲۰۱۸، عەلی سنێد، سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسرله میانی بەشداریكردنی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی عێراقی باسی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی کرد.
عەلی سنێد سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسر لە میانی چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ، رەخنەی لە دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی عێراق گرت رایگەیاند: ”لەمڕۆوە هیچ پرۆژەیەکتان لە عێراق نییە“.
دوای كۆتایی هاتنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له كه‌ناڵێكی عێراقی عەلی سنێد سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسرله‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه خۆی و ئوتۆمبێله‌كه‌ی ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله .
دوای ڕووداوه‌كه حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ، بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیازی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی لە پۆستەکەی دا، فالح فەیاز هاوکات لەگەڵ پۆستە حکوومییەکەی، سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە و زۆربەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نەسریش دژی بڕیارەکەی عەبادین.