فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د: ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خات ده‌یكه‌ینه‌وه به دوو ئیداره‌یی
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و یه‌كێك له دارێژه‌رانی خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه”پارتی ده‌توانێت له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی پڕۆسه‌كه ئه‌نجام بدات، كه ئه‌وكات پڕۆسه‌كه شه‌رعیه‌تی نامێنێت و مه‌حاڵه ئه‌و كاره‌ش بكرێت، چونكه هه‌موو هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شلێـ”مه‌رج نییه به‌قسه‌ی ته‌نها پارتى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت، ده‌بێت هه‌مو لایه‌نه‌كان قسه لهسههر ئه‌نجامدانی یاخود دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێم له‌رۆژی 30ی 9ی 2018 بسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا‌و پێداگیری بكات، ئه‌وه هه‌رێم به‌ره‌و قه‌یرانێكی نوێی سیاسی ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پارتی ده‌لێت فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د ده‌بێت ئه‌وه بزانێت سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ی به‌سه‌رچووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه، هیچ كه‌س ئاماده نیه ده‌نگی بۆ بدات با كوردستان جێبهلێت و به‌رۆكی ئه‌م میلله‌ته به‌ر بدات چونكه یه‌كێتی جگه له خیانه‌ت و ناخۆشی هیچی بۆ ئه‌و میلله‌ته سه‌وز نه‌كردووه تا به‌رهه‌مه‌كه‌شی بخوات”.
هه‌ڵبژاردنی كوردستان له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر داوایی یه‌كێتی بۆ 30 مانگ9ی ئه‌مساڵ دواخراوه ئێستاش یه‌كێتی له‌زاری دارێژه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ره‌شه له پارتی ده‌كات، ده‌لێت رێگا ناده‌ین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه خه‌ڵكی سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ئاماده نین ده‌نگ به‌و حزبانه بده‌ن سلێمانی بده‌ن كه شاره‌كه‌یان وێران كردووه”.