قاسم سولهیمانی ههڕهشه له سهركردهكانی سوننه دهكات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز) ئهمرۆ شەممە ۱ی۹ی۲۰۱۸ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران بەشێوەیەکی راستەوخۆ نامەی هەڕەشەئامێزی بۆ ئەو سەرکردانە ناردووە، کە هەوڵی نزیکبوونەوە لە کوتلەی هاوپەیمانییەکانی نەسر و سائیرون دەدەن.
ماڵپەڕی سکای نیوز له سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو حکوومەتی عێراقی ههواڵهكهی پێگهیشتووه ،بهڵان ناوی سهرچاوهكه نههێنراوه و دهلێت :” قاسم سولەیمانی هەڕەشەنامەکەی بۆ سەرکردە سوننە مەزهەبە دیارەکانی عێراق ناردووە و هەڕەشەی ئەوەی لێ کردوون، کە نابێ بچنە پاڵ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر”.
سهرچاوهكهی ناو حكومهتی عێراقی به سكای نیوزی ڕاگهیاندووه كه ” قاسم سولهیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی داوای لە سەرکردە سوننەمەزهەبەکان کردووە ، بچنە پاڵ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح (حەشدی شەعبی) بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی.
بەپێی ماددەی ۵٤ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، دەبێ پەرلەمانی نوێ بە سەرۆکایەتیی بە تەمەنترین ئەندامەکانی، لە ماوەی ۱۵ رۆژ دوای پەسەندکرانی ئەنجامی هەڵبژاردن لە دادگای فیدڕالی، کۆ ببێتەوە.