وهفدی باڵای پارتی نههاته سلێمانی و له ههولێر لهگهڵ بهرههم ساڵح كۆدهبێتهوه
بریاربوو ئەمرۆ شەممە ۱ی۹ی۲۰۱۸ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران وقهوارهكهی بهرههم ساڵح كۆببێتهوه،بهڵام وهفدهكه نههاته سلێمانی و كۆبونهوهكه دواخرا .
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند:”ئەمڕۆ ۱ی ۹ی ۲۰۱۸ وەفدێكی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كۆدەبێتەوە”.
ئەندامهكهی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگهیاند:” ئەو سەردانە لەچوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ ئاشتەواویی نێوان حزبەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لەهەرێمی كوردستان”.
هاوكات سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەكێتی گووتی: “لەو سەردانەیاندا وەفدەكەی پارتی لەگەڵ یەكێتی كۆنابێتەوە، بەڵكو بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و بەتایبەت لایەنە ناڕازیەكان سەردانی گۆڕان و هاوپەیمانی دەكرێت”.
لای خۆیهوه حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی قهوارهكهی بهرههم ساڵح راگەیاند:” بڕیاربوو شاندێکی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ گۆڕان و هاوپەیمانی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە و تائێستا دیارنییە کەی کۆدەبنەوە، بەڵام رەنگە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەکە بکرێت”.
دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی سەردانیان بۆ لای لایەنەکان دەستپێکردووە، تاوەکو ئێستا یەکێتی سەردانی گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی کردووە، پارتیش سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کردووە.