رۆژنامهیهكی توركی: ماكگۆڕك شكهست به توركیا و عێراق و ئێران دێنێت و پێشمهرگه دهگهرێنێتهوه پێش 16ی ئۆكتۆبهر
رۆژنامهیهكی توركی لهبارهی دیدارهكهی ئهردۆگان و عهبادی لهبارهی كردنهوهی دهروازهیهك له ناوچهی ئۆڤاكۆی سنوری نێوان زاخۆ و سلۆپی ئاشكرای كردووه، مهبهست له كردنهوهی دهروازهیهكی سنوری لهنێوان توركیا و عێراق بۆ جموجۆڵی بازرگانی لاواز كردنی ههرێمی كوردستانه و ئهمریكاش، بەو پڕۆژەیە ڕازی نییە و پلانێکی هەیە کە بەهۆیەوە پێشمەرگە بۆ چەندان ناوچە دەگەڕێتەوە ههروهها بهگوێرهی راپۆرتهكهی رۆژنامهی یهنی شهفهق نزیك له حكومهتی توركیا، ئەمریکا لە ڕێگەی برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکاوە، کەوتووەتە جموجۆڵ و ناوبراو لەمبارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کۆبووەتەوە، لە نێویشیاندا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان”.
رۆژنامهی یهنی شهفهقی نزیك له حكومهتی توركیا، پاش رێكهوتنی و راگهیاندنی ئهنجامی كۆبوونهوهی نێوان ” ئهردۆگان و عهبادی” لهبارهی كردنهوهی رێگایهكی نێو لهنێوان توركیا و عێراق له سنوری ناوچهی ئۆڤاكۆ، كه هێڵێكه لە ناوچەی ئۆڤاکۆی تاوەکوو بەغدا درێژ دەبێتەوە، گوایە لەو ڕێگەیەوە کار لەسەر لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام دوای ڕێککەوتنەکە، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە لە گفتوگۆکانی نێوان مەکگۆرک و بەرپرسانی باڵای هەرهەرێمی کوردستان، جەخت لەوە کراوەتەوە کە کەرکووک لەلایەک و ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق و تورکیا بە گشتی دەکەونەوە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا، ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لەمبارەیەوە مەکگۆرک لە مووسڵ، هەولێر، تەلەعفەر و شنگال، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە سنوورەکانی نێوان (عێراق – تورکیا) لەلایەک و (عێراق – سووریا) لەلایەکی دیکەوە، لە هێزەکانی عێراق پاک دەکرێنەوە و دەخرێنە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە.
ههر به پێی راپۆرتی رۆژنامه توركیهكه، پلانەکەی ئەمریکا بە جۆرێکە کە سەرەتا تەلەعفەر و دەوروبەری لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق وەردەگیرێتەوە و فڕۆکەخانەی تەلەعفەر دەخرێتە ژێر چاودێریی هێزەکانی ئەمریکا. تەنانەت مەکگۆرک لەو کۆبوونەوانەدا ڕای گەیاندووە کە ئێستا تەلەعفەر لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سەر بە ئێران دایە و دەبێ شارەکە لەو هێزانە پاک بکرێتەوە و بکەوێتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکرای کردووە کە لە گفتوگۆکانی مەکگۆرکدا، ٣ بەرپرسی باای ئەمریکی بەشدارییان کردووە و تێیدا گوتوویانە کە دەبێ سنووری نێوان عێراق – سووریا ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکرێ و لەمبارەیەشەوە واشنتۆن بڕیاری خۆی دایە و بۆ ئەو مەبەستەش، مەکگۆرک ماوەی ٤ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆی کردووە، لەو گۆفتوگۆیانەدا، مەکگۆرک باسی لەوە کردووە کە ئێستا لە سنووری پارێزگاکانی مووسڵ و کەرکووک، ٤٠ هەزار چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەنە و ٨٠٪ی سوپای عێراق لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران پێکهاتوون، بۆیە ئەوان دەیانەوێت ئەو ناوچانە لەو چەکدارانە پاک بکرێتەوە و بخرێتە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە، قۆناغی دووەمیش، کەرکووک بە تەواوی بخرێتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و بە هەرێمی کوردستانیشەوە گرێ بدرێت.
ههر به پێی زانیاریهكانی رۆژنامهكهی نزیك له حكومهتی توركیا” ئەو هەوڵدانەی ئەمریکا بۆ ڕێگەگرتنە لە پلانەکەی ئەنقەرە و بەغدا کە دەیانویست لە (ئۆڤاکۆی) دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان تورکیا و عێراق دابمەزرێنن، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی ئەم دەروازە سنوورییە وەک ئەلتەرناتیڤێک بۆ دەروازەی سنووریی (ئیبراهیم خەلیل) دەکرێتەوە و قورسایی جموجۆڵی بازرگانی دەخرێتە سەر. ئامانجی تورکیا و عێراقیش لەم کارە، لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ڕۆژنامە تورکییەکە دووپاتی کردووەتەوە کە ئەمریکا بەم هەنگاوە ڕازی نییە و دەیەوێ پلانەکەی هەردوو دەوڵەت تێک بدات، هاوکات باس لەوە کراوە کە ئەگەر سەرجەم ناوچە سنوورییەکان بە تەواوی بکەونە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە و ئەمریکا، لەلایەکەوە پڕۆژەکەی ئەنقەرە – بەغدا تێک دەچێت، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێگەیەکی بەردەوام بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کە باڵی سووریای (پەکەکە)یە، بەردەوام دەبێت. بۆیە ڕۆژنامەکە داوای کردووە، بۆ ڕێگەگرتن لە هەوڵەکەی ئەمریکا، پڕۆژەی (ئۆڤاکۆی) بەپەلە جێبەجێ بکەن و دەروازەکە بکەنەوە”.