كه‌ركوك ژماره‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان و ته‌عریبكردن له زیادبووندایه
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ڕایگه‌یاند: “راكان سه‌عید، پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته كار بۆ تهعریبكردنهوهى كه‌ركووك و لادانی به‌رپرسانی كورد له پۆسته‌كانیان،هۆکارەکەشی بێده‌نگیی به‌رپرسانی كورده له‌ناو كه‌ركووك و هه‌روه‌ها بێده‌نگییه‌كى جه‌ماوه‌رییش هه‌یه، خه‌ڵك ده‌كوژرێت و دزی ده‌كرێت و ته‌عه‌دا و ئیهانه‌ی خه‌ڵك به‌بێ هۆ به‌رده‌وامه و به‌رپرسانى كورد له پۆسته‌كانیان لاده‌درێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه خۆپیشاندان ده‌كرێت و نه هانی خه‌ڵك ده‌درێت بۆ مانگرتنی ناڕه‌زایی”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: ” خزمه‌تگوزاری له كه‌ركووك له ئاستێكى خراپدایه وكۆڵانه‌كانی كه‌ركووك پڕ بوونه له خۆڵ و خاشاك، دۆخه‌كه‌ی ئێستا له كه‌ركووك سه‌پێنراوه کە ده‌بێ ئیتر خه‌ڵك به‌و ژیانه ناهه‌مواره‌ى ئێستا ڕازی بێت و بێ ده‌نگى هه‌ڵبژێرێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى كه وای له دۆخى كه‌ركووك كردووه خراپتر بێت بێ ده‌نگی ئه‌و حزبانه‌یه كه‌له كه‌ركوكن وخهمنهخواردنیانه له خه‌ڵكی كه‌ركوك “.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌شاری كه‌ركوك جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك گووتی: “بێ گومان كه‌ركووك ئێستا پێویستى به ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری هه‌یه، ده‌كرێ خه‌ڵكیش هاوكار بێت و داوا بكات كه دۆسێى ئه‌منیی بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست پۆلیسی خۆجێیی كه‌ركووك، ده‌كرێت ئه‌مه بژارهیهكى باش بێت بۆ دۆخی ئێستا كه وا ده‌ری بخه‌ین خه‌ڵك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستای ناو كه‌ركووك ناڕازییه و قبووڵیان نییه دۆخى شاره‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه، ده‌بێ هێزى هاوبه‌ش دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به ئارامی و دڵنه‌وایی بكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وا بڕوات، تهعریبكردنهوهى كه‌ركووك به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌پێش كاره نایاساكانى راكان سه‌عیددا نییه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كارا نییه و ناتوانێت لێپرسینه‌وه له كاره نایاساییه‌كانى به‌رپرسان بكات، ئه‌مه‌ش واى كردووه راكان سه‌عید ده‌ستی واڵا بێت له ده‌ركردنى بڕیاری نابه‌جێ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ بڕیاری ده‌ركردووه كه پێشێلی بڕیاره‌كانى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكى كردووه”.
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر كردەوه نایاساییه‌كانی راكان سه‌عید، پارێزگاى سه‌پێنراوى كه‌ركووك له دادگای فیدڕاڵیی عێراق، داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى نایاسایی بانگهێشتی به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵیی عێراق ده‌كرێت.
به هۆی خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كورد له سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك ٢٠ پۆستی له‌ده‌ست داوه ، کە ھەریەک لە پاريزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و قایمقام و به‌ڕیوبه‌ری ته‌ندروستی و به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵ و به‌رێوبه‌ری خانوبه‌ره‌و به‌رێوبه‌ری خۆراك و به‌رێوبه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و به‌رێوبه‌ری ئاو‌و به‌رێوبه‌ری وه‌به‌رهێنان و به‌رێوبه‌ری چالاكی و وه‌رزشی لاوان و به‌رێوبه‌ری رێگاوبان و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كان و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی نهژدهو به‌رێوبه‌ری پۆلیسی ماده‌ی هۆشبه‌رو به‌رێوبه‌ری شوێنه‌وارو به‌ڕیوبه‌ری لیژنه‌ی كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان و به‌رێوبه‌ری زیاده‌رۆیی وجگه له دوورخستنه‌وه‌ی سەدان كارمهندو پۆلیسی تر كه كورد بوون .