سهرۆك بارزانی لهگهڵ شاندی باڵای ئیئتیلافی ئهلوهتهنیهی عێراقی كۆبۆوه
ڕۆژی شەممە 1ـی 9ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئیئتیلافی ئەلوەتەنییەی عێراق بە سەرۆكایەتیی د. ئەیاد عەلاوی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەزموونەكانی ڕابردووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەدوای قۆناغی 2003 و ئەو بابەتانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ كە بوونەتە هۆی ئەوەی عێراق تووشی قەیرانی قووڵی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ببێت و شاندی میوانیش نیگەرانییەكانی خۆیان لەمەڕ تەحەددیات و ئاڵۆزییەكانی ئێستای نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە سەرۆك بارزانی گەیاند.
پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هەڵبژاردنی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پارلەمانی و دانیشتنی یەكەمی پارلەمان و ئەگەر و پێشهاتەكانی پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای ئیئتیلافی ئەلوەتەنیەی عێراق بوو و تێدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە سێ پڕەنسیپی شەراكەتی حەقیقی و تەوافوق و پارسەنگی كرایەوە و هەروەها ئەوەیش دووپات كرایەوە كە بۆ پاراستنی شەراكەت و بنیاتنانی دەوڵەت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكان پێویستی بە گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون هەیە.