رۆژنامه‌نوسێكی ئیسرائیلی: وه‌ڵامی پرسیاری ئایا كوردستان جارێكی تریش خیانه‌تی لێده‌كریت؟ ده‌داته‌وه.

ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی هه‌ژموونی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست؟
له كاتیكدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان وا نزیك ده‌بنه‌وه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی كشانه‌وه‌ی ترامپ له رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئیران، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژی هه‌ژموونی ئیڕانن له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و دوونیا ، ده‌بێت چاویان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وجاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێ چونكه یه‌كێك له كاندیده‌كان قوبادتاڵه‌بانییه كه سه‌رۆكی لستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و‌هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئێرانه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و، هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هه‌موو وڵاتانی كه‌نداو كه دژی هه‌ژموونی ئیرانن له ناوچه‌كه،
خێزانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به دیاریكراوی براكه‌ی وئامۆزاكانی رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو كه كورد كۆنترۆڵی كه‌ركوك له ده‌ست بدات، تاڵه‌بانیه‌كان ئه‌و ناوچه گرنگه‌یان دایه ده‌ست عیراق و ئیران به‌بێ شه‌ركردن، بۆ كورده‌كان ئه‌وه شكستێكی گه‌وره‌بوو، سوپای عیراق وهاوپه‌یمانه‌كانی كه‌وتنه‌كوشتن وگرتن وده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئاڵای كوردستان یان چه‌كیان پێ بوویاخوود لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستان بوون ،ماڵه كورده‌كانیان ته‌ختی زه‌وی ده‌كردود و ته‌قاندیاننه‌وه، هه‌زاران هاوڵاتی كورد ئاواره‌بوو سه‌ره‌رای ئه‌و بارودۆخه مرۆییه،كوردستان له‌رووی ئابووری و سیاسیه‌شه‌وه لاواز بوو،
بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل لاوازی كوردستان شكاندنی ئه‌و ریگریه بوو كه‌له‌به‌رده‌م هیلالی شیعه دانرابوو، بۆیه ئیستا ئیران له‌كه‌نداوی فارسه‌وه ده‌گاته ده‌ریای ناوه‌راست به‌بێ بوونی هیچ ریگریه‌ك ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیران ده‌توانیت به ئاسانی له تارانه‌وه چه‌ك بۆ به‌رزاییه‌كانی جۆلان بگوازیته‌وه،
بۆیه ئه‌گه‌ر تاله‌بانی بیباته‌وه ئه‌وا “هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی” كوردستان له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه له‌ناوده‌بریت وه بۆ ئاسایشی ئیسرائیل خراپتر ده‌بیت، وه ده‌بیت ئه‌وه‌ش به تێبینی وه‌ربگیرێت كه قوبادتاله‌بانی خۆی كه‌سیكه كه ئه‌وه‌نده ئه‌زموونهی سیاسی نیه و به‌لكو دایكی و براكه‌ی و پوری هێڵه‌كانی بۆ ده‌كێشن، ته‌نیا هۆكاریش كه ئه‌وجێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته و سه‌رۆكی لستی یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی خێزانه‌كه‌یه‌تی، خیزانه‌كه‌ی كه ده‌بنه كاریگه‌ترین كه‌سه‌كانی سه‌ر قوباد مێژوویه‌كیان هه‌یه دایكی كه هێروو ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی باوكی قوباده ئه‌وكه‌سه‌بوو پێشنیازی كرد بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كه داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ده‌ست كورد ده‌ربهینێت، وه له‌ده‌ستدانی نه‌وتی كه‌ركوك كوردستانی له‌رووی ئابووری و سیاسی زۆر هینایه‌خواره‌وه. له 1966 باوكی قوباد تاله‌بانی و باپیری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شۆرسی كوردستانیان پارچه‌كردوو له‌گه‌ل عیراق و ئیران‌دا ریكه‌وتن، وه له سالی 1996 یه‌كێتی ئیرانی هینایه سه‌ر كوردستان بۆ له‌ناوبردنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
كورده‌كان ئیستا ئازار ده‌چێژن چونكه به‌هۆی خیانه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كی تاله‌بانیه‌كانه‌وه بونه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ وڵات،ئه‌وان ئه‌و جۆره‌خێزانه‌ن كه پیوه‌ندییان له‌گه ڵ ئیران هینانه‌وه‌ته پێش كه‌یسی سه‌ربه‌خۆی و كوردستانیكی به‌هیز.
به‌هۆی كه‌م ئه‌زموونی قوباد تاله‌بانی پشت به خیزانه‌كه‌ی ده‌به‌ستێ كه چۆن كاربكات وه مێژووش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌وان كاریگه‌ری ئیران له‌ناوچه‌كه زیاد ده‌كه‌ن بۆیه‌هه‌ركه‌سیك گوێ به خۆرهه‌ڵاتیكی ئازاد ونه‌مانی كاریگه‌ری ئیرانی ده‌دات له‌ناوچه‌كه ده‌بیت به‌وریاییه‌وه سه‌یری هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان بكات، بۆیه ده‌بیت ئیسرائیل له پیناو ئارامی خۆی هیوا بخوازێت ده‌نگده‌رانی كوردستان نه‌بنه هۆكاری هینانی ده‌سه‌لاتی زیاتری ئیرانی ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئیسرائیل به‌لكو بۆ هه‌موودنیای ئازاد جیگه‌ی مه‌ترسییه..
سیڤان گاملیان رۆژنامه‌نوسێكی فریلانسه و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كان، له باكوری ئیسرائیل ده‌ژی و ده‌رچووی زانكۆی ئمكۆ یه‌زره‌یله.