شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی گەیشتنە بەغدا

 

دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بڕیاریاندا به‌ شاندێكی هاوبه‌ش به‌شداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی عێراق بكه‌ن, ئێستا شانده‌كه‌ بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی گفتوگۆ گه‌یشتنه‌ به‌غدا وا بریاره‌ سبه‌ی چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانی و لایه‌نی سیاسی ئه‌نجامبده‌ن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە(١-٩-٢٠١٨) شاندی باڵای هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەردانێک گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و دوای گەیشتنیان سەردانی ماڵی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراقیان کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

هەیەک لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکایەتی شاندە هاوبەشەکە دەکەن و وابڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.

Back to top button