گۆڕان بۆ بهرههم ساڵح: هیوادارین دهنگۆی گهڕانهوهت راست نهبێت, چونكه خراپترین مێژوو تۆماردهكهیت
دوای ئهوهی ئهمڕۆ میدیاكان بڵاویانكردهوه كه بهرههم ساڵح سهرۆكی هاوپهیمانی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری لهگهڵ بافێل تالیهنای كوڕه گهورهی جهڵال تالهبانی كۆبوهتهوهو رێككهوتوونه, كه بهرههم ساڵح به مهرجی بوونی به سهرۆك كۆمار بگهڕێندرێتهوه نێو یهكێتی, ئەندامێکی جڤاتی نشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەڵامی هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵحی دایەوە و بە ”مەحاڵ“ لە قەڵەمی دا.
دوای ئەوەی بەرپرسێکی میدیایی سەر بە هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح، پڕۆژەیەکی بە ناونیشانی (کۆنفیدرالیی حزبی) بۆ یەکگرتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی لە چوارچێوەی وتارێکدا ڕاگەیاند. ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایگەیاند: ”نە من بۆم ھەیە لەسەر بەرنامەی سیاسیی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری قسە بکەم، نە ئەوانیش بۆیان ھەیە قسە لەسەر بەرنامەی گۆڕان بکەن، ئەگەر بڕیار و ڕێککەوتنێکیش لەسەر ئاستی کەسی لە نێوان یەکێتی و ھاوپەیمانیدا ھەبێت، ئەوا تەداخولی ناکەین“.
ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، دووپاتیشی کردەوە: ”ھیچ کاتێک گۆڕان لەگەڵ یەکێتی یەکناگرێتەوە و شتێکی زۆر مەحاڵە و ناشبێت، لە ئەگەری گەڕانەوەی بەرھەم ساڵحیش بۆ ناو یەکێتی، جەماوەرەکەی ھی ئەوە نییە بچێتە ناو یەکێتی، لەبەر ئەوەی مەرج نییە لە ناو یەکێتییەوە ھاتبێتن“. گوتیشی: ”ئێستا ئێمە لەگەڵیاندا ھاوپەیمانین و جێھێشتنی ئەم ڕێگا سەختە بۆ ئەو دەبێتە مێژوویەکی خراپ، چونکە ئەوانە سەرەتا بەرنامەیان ھەبووە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەسەڵات، ئێستاش بە گەڕانەوەیان ھەر خۆیان دەبن و خەڵک لەگەڵیان ناڕوات“.
بە گوتەی هێمن شێخانی، لەبەرنامەی گۆڕاندا نییە بگەڕێتەوە نێو یەکێتی و داواشی کرد، ھیچ کەس و لایەنێک لەسەر گەڕانەوەی گۆڕان قسە بکات، چونکە ”دوو حزب و دوو بەرنامەی جیاوازن، تەنانەت کەسی یەکەمیش مافی ئەوەی نییە بڕیاری ئەوە بدات و بڵێت دەگەڕێینەوە ناو یەکێتی یان ناو لایەنێکی سیاسی دیکە“.