بەرپرسێكی یەكێتی: پێشمەرگە چەند هەنگاوێكی ماوە بگاتە بەرتللە
خواكوڕك
غەیاس سورچی هێزەكانی پێشمەرگە لەپێشرەوی دان بۆ ناو بەعشیقە و بەرتللە دەلێت رێگای سەرەكی هەردوو شارۆچكەی نزك لە مووسڵ كۆنترۆڵ كراوە.
غەیاس سورچی لە یەكەی 70ی پێشمەرگە رایگەیاند هێزەكانی پێشمەرگە لەچیای زەرتک شەڕ دەستی پێ کردووەتەوە و گوتی: “ڕێگای سەرەکیی بەعشیقە و بەرتللە کرایەوە و ئێستا لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سەرکەوتووی ڕێگاکە کۆنتڕۆڵ کراوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\10\2016، كاتژمێر 6ی بەیانی هێزەكانی پێشمەرگە بە پلانێكی سەربازی دەستی كرد بە جوڵەی كۆنترۆڵكردنەوەی چەند گوندێك لە سنوری پارێزگای مووسڵ تاوەكو ئێستا زیاتر لە چوار گوند كۆنترۆڵ كراونەتەوە.