درووشمهكانی پارتی بۆ هەڵبژاردن ئاشکرادەبێت
لهگهڵ نزیك بوونهوهی وادهی سازدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان, سەرۆک لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ”بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز” درووشمی لیستی 183ـی پارتییە بۆ هەڵبژاردنی رۆژی 30ـی9ـی 2018.
هێمن هەورامی، سەرۆک لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە درووشمی ئەمجارەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ”بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز”ـە.
دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی 25-7-2018 تیروپشکی بۆ ناوی بەربژێرەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا کە ژمارەیان 100 بەربژێربوو و بە ناوی سەرۆک لیست (هێمن هەورامی) دەستپێدەکات و بە ناوی ( دلێر محەممهد كهریم) کۆتاییدێت.
بڕیارە رۆژی 30-9-2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.