سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی هاوبه‌ش و مه‌عسووم ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدایان كرد, له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبویه‌وه‌, دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق، ڕای گه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، كۆ بوونه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌: “فوئاد مه‌عسووم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی هه‌مووان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزی له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تێك، كه‌ داخوازی گه‌لی عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌دی بهێنێت”.

له‌ ڕاگه‌یاندراه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، شانده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌دا به‌ به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتووه‌ كه‌ داخوازییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت، كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ێوارەی ئەمڕۆ شەممە(١-٩-٢٠١٨) شاندی باڵای هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەردانێک گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و دوای گەیشتنیان سەردانی ماڵی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراقیان کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

هەیەک لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکایەتی شاندە هاوبەشەکە دەکەن و وابڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.

Back to top button